تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لەکەرکوک گیانی لەدەستدا

0
318
کەرکوک
SNN- عیماد جەباری
 
تووشبوویەکی کۆرۆنا لەسەنتەری تایبەت بە چارەسەری ڤایرۆسەکە لەکەرکوک گیانی لەدەستدا، کە یەکێکبوو لەو تووشبووانەی ئەمڕۆ تۆمارکراون.
سەرچاوەیەک لەتەندروستی کەرکوک بەSNNی راگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە، یەکێکە لەو 47 حاڵەتەی ئەمڕۆ لەکەرکوک تۆمارکراون و گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لەناوچەی پئشەسازی باشووری شارەکە.
وتیشی: “دوای چەند کاتژمێرێک لەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا”.
سەبارەت بە ناسنامەکەشی وتی: “ناوی (ن . ر)ە و تەمەنی ٦٣ ساڵە.
بەم حاڵەتەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، لەکەرکوک بۆ ٩ تووشبوو بەرزبۆوە.
 
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this