پیاوێكى ته‌مه‌ن 70 ساڵ له‌ كه‌ركوك به‌ كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

0
400
کەرکوک

SNN – عیماد جەباری
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ كه‌ركوك كه‌ پیاوێكى ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ ته‌ندروستيى كه‌ركوك ده‌ستى كه‌وتوون، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تووشبوویەکی دیکەى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی کەرکوک تایبەت بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوه‌ كه‌ ناوی ( ئەیسەر عەبدوڵا) یە و تەمەنی 70 ساڵە”.

له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 11 تووشبووى ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك، هاوكات، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ته‌نیا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 47 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ كه‌ركوك تۆماركراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this