سوید لە هەوڵی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی عێراقیدایە

0
499

SNN

حکومەتی سوید داوا لە عێراق و ژمارەیەک وڵاتی دیکە دەکات ئەو کۆچبەرانەی وڵاتەکەیان وەربگرنەوە کە لە سوید مافی پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوە.

ئاژانسى هەواڵى سویدى لێدوانی لە مۆرگان یۆهانسن وەزیرى داد و کۆچبەرانى ئەو وڵاتە وەرگرتووە کە باسی لەوەکردووە: “باڵیۆزى عێراق و ئێران و لوبنان بانگهێشتدەکەن بۆ کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە مەبەستى گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانە و ئەو رێکارانەی کە لەوبارەیەوە دەگیرێنەبەر”.

وتوشیەتی: “10 ساڵ لەمەوپێش عێراق و سوید رێکەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ وەرگرتنەوەى هاووڵاتیەکانى بەڵام رێکەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە، ئەگەر عێراق بیەویت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سوید هەبێت ئەوا دەبێت پابەندبێت بە بنەماکانى یاساى نێودەوڵەتى لەوانەش وەرگرتنەوەى هاووڵاتیانیان لە وڵاتانى دیکەوە”.

بە گوێرەی وەزیرەکەی سوید، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێتییان لە سوید رەتکراوەتەوە هەزاران کەسی تێپەڕاندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this