
کۆرۆنا
SNN-عیماد جەباری
تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە چوار تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: “ئەو چوار تووشبووەی لە 12کاتژمێری رابردووەوە گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان لە نێوان 60 بۆ 70 ساڵدایە و سەرجەمیان پیاون”.
ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا پێنج تەرمی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە پزیشکی دادوەری کەرکوکن، کە تەرمی پێنجەم کەسیان هاووڵاتییەکی سوورییە، بە پێی رێنماییە تەندروستییەکان لە گۆڕستانی پەنجا عەلی دەنێژرێن”.
تا ئێستا 13 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک گیانیان لەدەستداوە، 146تووشبووی دیکە لەو پارێزگایە لە ئێستادا چارەسەری تەندروستی وەردەگرن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17