دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

0
280

SNN

دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستدا کە دانیشتووی کەسنەزان و قەزای چۆمان بووم

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەشی خستەڕوو: “تووشبووەکان پیاوێکی تەمەن 71 ساڵ و ژنێکی تەمەن 70 ساڵبوون”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردووش دوو تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ شارى هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ ژنێک و پیاوێک بوون.

له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرسى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا 2 هه‌زار و 101 كه‌س تووشبوون، 44 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌زار و 427 تووشبوو له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this