راهێنه‌ره‌كه‌ی:میمی تا ئێستا ئاماده‌ نیه‌ بۆ یارییكردن

0
651
موهەنەد عەلی

SNN Sport

 

پاولۆ سێرجیۆ  راهێنه‌ری یانه‌ی (پۆرتیمۆنینسی) پۆرتوگالی ئاشكرایكرد كه‌ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  موهه‌ند عه‌لی ” میمی ”  تا ئێستا ئاماده‌ نیه‌ بۆ به‌شداریكردن و یارییكردن له‌گه‌ڵ تیپەکە.

 

سێرجیۆ  به‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی وت كه‌ ” میمی پێویسته‌ له‌ سه‌ری به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردن ، بۆ ده‌ستەبه‌ركردنی ده‌رفه‌ته‌كه‌ی ، وه‌ك چۆن بیتۆ ئه‌نجامیدا ، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ك له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دابین بكات “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” ئه‌وه‌ی تێده‌گه‌م  تا ئه‌م چركه‌ ساتانه‌ ئاماده‌ نیه‌ و ده‌بێت ئاره‌زووی له‌ به‌شداریكردن ده‌ربخات  له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی توانای زیاتر له‌ راهێنانه‌كاندا “.

 

 

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ یانه‌ی (پۆرتیمۆنینسی) پۆرتوگالی پاش رێكاره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 2 یاری له‌ خولی پۆرتوگالی ئه‌نجامداوه‌ و میمی له‌ هیچ له‌و 2 یارییە به‌شداری نه‌كردووه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this