رێنماییەکانی کردنەوەی هۆڵه‌كانی له‌شجوانی لە كه‌ركوك

0
560
هۆڵەکانی لەشجوانی

حسێن كه‌ركوكی

 

پاش داخستنیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 مانگ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپاراستن  له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بریاریدا به‌ كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و له‌شجوانی و یاریگاكان ، ئه‌مه‌ش به‌ پێی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ رێكاره‌كان و رێنماییه‌ نوێیه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی له‌شجوانی ، تاریق حه‌مید سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی كه‌ركوك به‌ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاند “پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نە به‌رپرسه‌كان و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان کرد ، بۆ دواجار بریاریاندا به‌ كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان به‌ پێی رێنماییه‌كان ” .

 

هه‌روه‌ها وتی ” رێنماییه‌كان خۆمان پێشكه‌شمان كردوون و دیارترین خاڵه‌كانی : به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و كه‌مامه‌ ، پارێزگاریكردن له‌ دووری نێوان  وه‌رزشكاران ، نه‌هێشتنی گردبوونه‌وه‌  له‌ سه‌ر یه‌ك ئامێر ، هه‌روه‌ها هه‌واڵدان  به‌  شه‌فتكردنی  هاتنی وه‌رزشكاران “.

 

وتیشی ” به‌ ئامانجی توندکردن و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، لیژنه‌یه‌كی  هاوبه‌ش له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكده‌هێنرێت بۆ چاودێریكردنی هۆڵه‌كان و راده‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان ،سه‌رپێچیكاران سەرەڕای سزای دارایی رووبه‌ڕووی داخستن ده‌بنه‌وه‌ “.

له‌ كۆتاییدا تاریق حه‌مید ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه‌ له‌ ئێستادا له‌ شاری كه‌ركوك نزیكه‌ی 140 هۆڵی و سه‌نته‌ری له‌شجوانی پیاوان و خانمان  هه‌یه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this