سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كه‌ره‌نتین کران

0
297

SNN-

بەهۆی دەرکەوتنی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه ‌و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتین كران.

بەپێی راگەیەنراوێکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ یه‌كێكیان دادوه‌ره‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ر‌ له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری،  بڕیار درا به‌ كه‌ره‌نتین كردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان(تمییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لە ئەمڕۆوە بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ.

دەشڵێت: وێڕای داواكاریی بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و تووشبووانە و سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازین و هاووڵاتیان وڵاته‌كه‌مان پارێزراو بن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this