تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

0
538

SNN-هەوراز ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 43 ساڵبوو.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە شاری سلێمانی رایگەیاند: “تووشبووەکە خەڵکی کەرکوکە بەڵام دانیشتووی شاری سلێمانییە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “تووشبووەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و چەند رۆژێک بووە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری تەندروستی چڕدا بووە”.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سامان بەرزنجی وەزیر تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 85 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this