وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی داعشەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

0
305

SNN

وەزارەتی پێشمەرگە هێرشەکەی دوێنێی داعشی بۆ سەر گوندێکی خانەقین ئیدانەکرد و داواشی لە هێزە عێراقییەکان کرد بێ جیاوازی نەتەوەیی سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزن.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستەڕوو: “بەتوندی دژ بە تاوانی قێزەونی لەو شێوەیە دەوەستینەوە، داواش لەهێزە عیراقییەکانی ئەو سنوورە دەکەین سەرو ماڵی خەڵکی بێتاوان، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی بپارێزن و سەلامەتی دانیشتوانی ئەو  سنوورانە لە ئەستۆی ئەو هێزانەیە، کە لەو سنوورە جێگیر کراوان”.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “لەماوەی رابردوو، چەندین جار هۆشداریمان داوە لە نەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە و مەترسیی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدایە”.

وتیشی: “بە چەند بارەبوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە، وا دەخوازێت بەزووترین کات، لیژنەی باڵای هاوبەشی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کارا بکرێتەوە،  بەیەکەوە لە رێگەی (پێشمەرگە و سوپای عێراقی)  کار بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بکرێت، بەجۆرێک سەرو ماڵی رۆڵەکانمان لەو ناوچانە بە کورد و عەرەب و تورکمان و تەواوی پێکهاتە ئایینی و نەژادییەکان پارێزراوبێت”.

باسی لەوەشکردووە: “بە ئامانجگرتنی کوردانی ئەو ناوچانە و چۆڵکردنی گوندە کوردییەکان بە زەبری هێز، تاوان و کوشتن، تەنیا کاری ئەو گروپە تیرۆریستیانەیە کە لەگەڵ داعش بوون و دەیانەوێت بەو کردەوە ترسنۆکانەیان کورد ناوچەکە چۆڵ بکات و  بەردەوامی بدەن بە شاڵاوی تەعریب و تەهجیر لەو ناوچانە.

بۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، بەتوندی بەرپەرچی هەر هەوڵ و ئامانجێکی لەو شێوەیە دەدەینەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له ‌سنوورى خانه‌قین په‌لاماری گوندی دارا-یاندا کە كوردنشینە و 7 كه‌سیان شه‌هید کرد.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this