لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی  زانستی هۆڵه‌ندی: میسی دوو هێنده‌ له‌ رۆناڵدۆ باشتره‌

0
726
میسی و رۆناڵدۆ

SNN Sport

 

كۆمپانیای زانیارییه‌كانی هۆڵه‌ندی “”SciSports ” به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی ( لۆڤین )ی به‌لجیكی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوو ركابه‌ری جیهانی تۆپی پێ” كریستیانۆ رۆناڵدۆ  هێرشبه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس ،  لیۆنێل میسی كاپتنی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ئه‌نجامدا .

 

لە لێكۆڵێنه‌وه‌كه‌  ده‌ركه‌وتووە میسی دوو هێنده‌ له‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتره‌.

 

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ پشتی به‌ چه‌ند پێوه‌رێك به‌ستبوو، به‌ تایبه‌تی شیكردنه‌وە‌ بۆ یاریزانەكه‌  له‌ كاتی یارییه‌كانی ئه‌نجامی ده‌دات ( لێدانه‌كان ، ئه‌سیسته‌كان ،لێده‌ركردنه‌كان ، بڕینی تۆپ ) و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئه‌نجامی یارییەکان .

 

لێكۆڵێنه‌وه‌كه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی به‌راوردێك  له‌ نێوان میسی و رۆناڵدۆ له‌ ماوه‌ی نێوان 2013 تا 2018 کردەوە،كه‌ ئه‌وكات دۆن به‌رگری له‌ ره‌نگه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كرد و به‌ جوانترین و باشترین كاته‌كانی  له‌ جیهانی تۆپی پێدا  ده‌ژیا .

 

 

رۆناڵدۆ له‌م لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ 61 خاڵی به‌ده‌ستهێنا ، له‌ به‌رامبه‌ر 121 خاڵ بۆ میسی بووە ( واتە نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی خاڵه‌كانی رۆناڵدۆ ) .

 

پوخته‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌کە گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ میسی زیاتر له‌گه‌ڵ تۆپ  هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و ده‌رفه‌تی زیاتر دروست ده‌كات و كاریگه‌ری گه‌وره‌تری  له‌ سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی یارییه‌كان هەیە بە‌ به‌راورد به‌ رۆناڵدۆ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this