بافڵ تاڵه‌بانى و مسته‌فا كازمى كۆده‌بنه‌وه‌

0
2165
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا‌، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌‌”.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ به‌بۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى داعش كه‌ كرایه‌ سه‌ر خانه‌قین به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو: “په‌یوه‌ندار به‌ بابه‌تى كۆتایهێنان بە كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و دۆخە نه‌خوازراو و سەپێنراوەى كه‌ ئاسایشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی كردووه به‌ كه‌یسێكی سیاسی، ژیان و پێكه‌وه ژیانی هاونیشتمانیانی گرتووه به‌ بارمته‌، كه‌ مانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌ت و ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ئاینده‌ی كوردستانیبوونی ناوچه‌كه‌ی پێوه‌به‌نده، هەر ئەمڕۆ وه‌فدێكی تایبه‌تی یەکێتیی گەیشتە بەغدا و یەکێک لەئامانجەکانی ئەو سەردانە نیگەرانی یەکێتی و خەڵکی ناوچەکە ده‌گه‌یه‌نێته لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و رێگه‌چاره‌ش ده‌خاته‌ڕوو”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this