ژنێکی تەمەن 58 ساڵ لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

0
520
گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN

SNN- هەوراز ئەحمەد

ئەمڕۆ 14 حوزەیران، کەسێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی پاش خەواندنی لە بەشی چاودێری ورد، گیانیلەدەستدا.

عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، بە SNN-ڕاگەیاند :ئەمڕۆ دووەم حاڵەتی مردن لە سلێمانی تۆمارکرا، ئافرەتێکی تەمەن 58 ساڵەو نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە، خەڵکی بازیانە، لە گۆڕستانی تایبەتی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 44 کەس لە هەرێم بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، زیاتر لە 20 کەسیش لەژێر چاودێری وردان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this