بڕیاردرا سزا بۆ ئەم ئۆتۆمبێلانە دەربکرێت

0
1244

SNN-هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاریدا ھەر ئۆتۆمبێلێک ئامێری دەنگی یان رووناکی لە ئۆتۆمبێلەکەی ببەستێت بەبڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

بەپێی نوسراوێک ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە ئەو کەسانەی ئامێری دەنگی و رووناکی لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردێنن دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت بۆ ماوەی یەک ھەفتەو پاکانەی بۆ دەکرێت و گشت سزایەکان لێوەر دەگرێتو بەبڕی یەک ملیون دیناریش سزا دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە: “ئەگەر دووبارە بەکاریھێنا بڕی دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت و شۆفێرەکە سزادەدرێت”.

دەقی نوسراوەکە:

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this