پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت دژی گۆڕینی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف ده‌وه‌ستێته‌وه‌

0
474
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت | فۆتۆ: Al-FallujahTV

SNN – عیماد جه‌باری
پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت دژی گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوك ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له‌و گۆڕانكاریه‌ ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه‌‌ رێگا ناده‌م فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت”.

راكان جبورى، پارێزگاری كه‌ركوك به ‌وه‌كاله‌ت له‌ نووسراوێكدا بۆ سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوونی عێراق نووسیوویه‌تى، “پارێزگار سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و سه‌رۆكی باڵایه‌ و به‌پێی یاسای پارێزگاكانیش پێویسته‌ له ‌گۆڕانكارییه‌كان ئاگاداربكرێته‌وه‌ و پرسی پێبكرێت، به‌ڵام ئێوه‌ له ‌گۆڕینی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوكدا هیچ پرسێكتان پێ نه‌كردوین”.

پارێزگاری كه‌ركوك به ‌وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له‌و گۆڕانكاریه‌ ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ رێگا ناده‌م فه‌رمانه‌كه‌تان بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و داواشده‌كه‌م هه‌ڵیبووه‌شێننه‌وه”‌.

راكان جبوری له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “پێویسته‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ له‌ڕێگای ده‌سته‌ی باڵای هه‌مه‌هه‌نگ نێوان پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت و به ‌ئیمزای تۆرهان موفتی بێت، په‌رله‌مانتارانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیش كه‌ پۆستێكی شایسته‌ی خۆیان ده‌گۆڕن پێویسته‌ زیاتر له‌ناوێك ده‌ستنیشانبكه‌ن تاوه‌كو ئێمه‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین”.

 دوێنێ شه‌ممه‌ (SNN) بۆ یه‌كه‌مجار بڵاویكرده‌وه‌ “به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوك ده‌گۆڕدرێت، له ‌شوێنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د موده‌رس، كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی سالم جواد داده‌نرێت”.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت

 

 

بەشی بکە لە
تاگەکانکەرکوک
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this