
كازم خه‌یون
SNN Sport
كازم خه‌یون پاڵه‌وانی پێشووی له‌شجوانی عێراق پاش به‌ركه‌وتنی به گولـلەی نادیار گیانی له ده‌ستدا .
فائیز عه‌بدولحه‌سه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی عێراق له لێدوانێكیدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە ” یه‌كێتی لەشجوانی عێراق هه‌واڵێكی جه‌رگبڕی پێگه‌یشت به گیان له ده‌ستدانی كازم خه‌یون پاڵه‌وانی پێشووی عێراق “.
عه‌بدولحه‌سه‌ن روونیكرده‌وه کە ” خه‌یون ئێواره‌ی رۆژی 14/6 پاش به‌ركه‌وتنی به گولـلەی نادیار گیانی له ده‌ستدا و دووپاتی كرده‌وه كه یه‌كێتی له‌شجوانی و لێهاتووی جه‌سته‌یی عێراق پرسه وسه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به وه‌رزشكاران ده‌كات به بۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌وه “.
جێی باسه كه خه‌یون نوێنه‌رایه‌تی عێراقی كردووه له پاڵه‌وانێتییه نێودەوڵه‌تییه‌كان وچه‌ندین نازناوی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ به‌ده‌ستهێناوه .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17