عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن

0
298

SNN

بەپێی ئەو رێککەوتنامە جیهانییەی لەنێوان وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی (ئۆپیک) کرا، دەبوو وڵاتان هەستن بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئەوەی بەهای نەوت لە بازارەکانی وزەدا نرخێکی جێگیری هەبێت، عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە لە رێککەوتنەکەدا بەشداربوو.

عێراق بڕیاریدا بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەمموزدا لە کێڵگە نەوتییە زەبەلاحەکانی ناوەراست و باشوور دەستپێبکات، سەرەتا لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی (بریتش پتڕۆڵیۆم) رێککەوت کە کێڵگەی نەوتی (رمێلە)ی لەژێر دەستدایە، بە کەمکردنەوەی 140 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

بەهەمانشیوە کۆمپانیانی نەوتی (لوک ئۆڵ) 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمدەکاتەوە، کۆمپانیانی (ئیکسۆن مۆبیل)70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە، ئەمە بێجگە کێڵگە نەوتییەکانی دیکەی بەسرەو هەرێمی کوردستان دەبێت پابەندی هەمان بڕیاربن، بەمەش کۆی گشتی دەکاتە 350 هەزار بەرمیل کە عێراق بە نیازە لە یەک رۆژی مانگی تەمموزدا کەمی بکاتەوە.

بەشی بکە لە
تاگەکانعێڕاقنەوت
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this