ئەردۆغان “بەشێوەیەکی رەمزی” دادگایی دەکرێت

0
271

SNN

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی هێمایی (رەمزی)، لە جنێڤ دانیشتنێکی دادگا بەڕێوەدەبات سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە: ئەگەرچی دادگاییەکەیان هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نیە بەسەر رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیادا، بەڵام مانگی ئەیلولی داهاتوو تاوتوێی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەکەن کە ئەنقەرە لێی بەرپرسیارە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە دانیشتنەکەی دادگادا بە وردی سەرنج دەخرێتە سەر بەکارهێنانی ئەشکەنجە دژ بە دەستگیرکراوان و سزادراوان لە زیندانەکانی تورکیادا.

هاوکات ماڵپەڕی عەرەبیەی نزیک لە سعودیە بڵاویکردووەتەوە: وتەبێژێک بەناوی سوپای لیبیاوە داوایکردووە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە، لە هەردوو وڵاتی سووریا و لیبیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this