داعش نزیکەی حەوت هەزار چەکداری لە عێراق و سوریا ماوە

0
191
داعش

SNN

ئەندامێکی ئەنجومەنی راوێژکاری عێراق، ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا بە حەوت هەزار چەکدار دەخەمڵێنێت و دەشڵێت، هەزاران ئەندامی ئەو رێکخراوە هەن  کە تەنها هاوکاری لۆجیستی داعش دەکەن

هیشام هاشمی کە شارەزای بواری تیرۆرە بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە: “نزیکەی حه‌وت هه‌زار چه‌كداری داعش لە عێراق و سووریا بوونیان هەیە و چالاکیی رێکخراوەکە ئەنجام دەدەن، هاوکات نزیكه‌ى 11 تا 12 هه‌زار ئەندامی داعش هەیە کە له ‌رووى لۆجیستییه‌وه‌ كار بۆ رێكخراوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و چالاک نین”.

ئه‌و شاره‌زایه‌ باسی له‌و شوێنانه‌ كردووه‌ كه‌ چەکدارانی داعش تێیدا ده‌رده‌كه‌ون، ده‌ڵێت: “زۆربه‌یان له‌ رۆژهه‌ڵاتى سووریا و رۆژئاواى عێراق و باكورى رۆژهه‌ڵاتى عێراقن”.

هاشمى به‌دوورى ده‌زانێت داعش لە ئێستادا بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر شوێنێكدا بگرێت، چونكه‌ ئه‌و توانایەی جارانى نه‌ماوه‌.

رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ هاوینى ساڵى 2014 چه‌ندان ناوچه‌ى له‌ عێراق و سووریا داگیر كرد و له‌ ئادارى ساڵى 2019 دوایین پێگه‌ى خۆى له‌ باغووز له‌ ده‌ستدا..

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this