به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ چاره‌نووسی راهێنەری عێراق جێی گومانه‌

0
187
کاتانیچ

حسین کەرکوکی-SNN Sport

چاره‌نووسی  كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ دارییه‌ی عێراق تیایدا گوزه‌ر ده‌كات بووەته‌ جێی گومان .

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌رزشی  نزیك له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە كه‌ ” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق په‌یوه‌ندی به‌ كاتانیچ-ه‌وه‌ كردووه‌ له‌ پێناو درێژكردنه‌وه‌ی  گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ سالێكی تر “.

 

هه‌روه‌ها وتی “كاتانیچ ره‌زامه‌ندییه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌ربڕیوه‌  له‌ سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ، به‌ڵام گرفته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ تووشی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ بووه‌ ، ده‌سته‌كه‌  پاره‌ی گرێبه‌ستی راهێنه‌ری نیه‌و ده‌رئه‌نجام چاره‌نووسی  له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووەته‌ جێی گومان “.

 

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌” ده‌سته‌ی گشتی گفتوگۆ  له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌ حكومه‌ت بكات بۆ دابینكردنی بڕه‌ پاره‌ی گرێبەستەکە‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی پار روویدا كاتێک عادل عه‌بدولمه‌هدی پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌رخان كرد “.

 

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی تۆپی پێی عێراق  گرێبه‌ستێكی واژوو كردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق کە ماوه‌كه‌ی 3 ساڵه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this