
بۆردومانكردنى سنوورى قهندیل لهلایهن فڕۆكه جهنگییهكانى توركیاوه | فۆتۆ: ماڵپهڕهكان
SNN-محەمەد مستەفا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چوار جار بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد و زیانی ماددیان بە گوندەکانی ئەو سنوورە گەیاندووە.
محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە SNN ی راگەیاند: بۆردوومانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە چوار شاخی لە زنجیرە چیای قەندیل کردووەتە ئامانج کە سەرجەم ئامانجەکانیش نزیک بوون لە گوندەکانی بناری قەندیل.
وتیشی “بۆردوومانەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە بەڵام زیانی مادی بە گوندەکانی بناری قەندیل گەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەناو گوندنشیناندا دروست کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بۆردومانەکانی تورکیا زیانی بە دار و درەخت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە”.
باسی لەوەشکرد: جگە لە فڕۆکە جەنگیەکان، فڕۆکە چاودێریە بێ فڕۆکەوانەکانیش بە بەردەوامی چاودێری ئاسمانی بناری قەندیل دەکەن .
لە شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26 فڕۆکەی F16ی تورکیا بۆردوومانی قەندیل، شنگال، مەخموور، ئامێدی و دێرەلووکیان کرد، سوپای تورکیا رایگەیاندووە: لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا کە ناویان ناوە (چنگی هەڵۆ) 81 شوێن کراونەتە ئامانج.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ژمارەیەك حەشارگە و تونێلی داعش لەناوبران
2020-06-24
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17