“45 به‌شدارى گردبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون”

0
1606
وێنه‌یه‌كى گردبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ | فۆتۆ: SNN

SNN – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌ هاووڵاتییان له‌ به‌رده‌م باره‌گاى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌دژى بۆردومانه‌كانى توركیا و به‌ڕێوه‌چوونى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) گردبوونه‌وه‌، له‌ ئێستادا (45) كه‌س له‌وانه‌ى كه‌ له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه‌ ده‌ستگیر كراون.

په‌یامنێرى (SNN) له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: “له‌ ئێستادا 45 له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه‌ ده‌ستگیر كراون، له‌ پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستبه‌رسه‌رن”.

ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوان و هاووڵاتییانى هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گردبوونه‌وه‌ چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گاى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى شارى هه‌ولێر رێگرییان كرد له‌ ئه‌نجامدانى گردبوونه‌وه‌كه‌.

ئه‌نجامدانى گردبوونه‌وه‌‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى سه‌ركۆنه‌كردنى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) بوو، كه‌ دره‌نگانێكى شه‌وى رابردوو و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد و “تێیدا به‌ به‌كارهێنانى 25 فڕۆكه‌ى (F-16) و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان 81 شوێن له‌ قه‌ندیل، شنگال و ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور كرانه‌ ئامانج و بۆردومانكران.

نوێده‌كرێته‌وه‌….

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this