له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا حه‌وت كه‌س له هه‌رێم به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 166 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆماركراون، حه‌وت كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه: “166 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و حه‌وت كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر یه‌ك گیان لەدەستدان، 32 تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (کوردستان، ئاری، زانکۆ، 94ی باداوە، هەولێری نوێ، 5ی حەسارۆك)، قەزای شەقلاوە، قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی شه‌ش گیان لەدەستدان،127 تووشبوو بەم شێوەیە:
ناو شاری سلێمانی شه‌ش گیان لەدەستدان و 100 تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای پێنجوێن، قەزای دەربەندیخان، پیرەمەگرون، پێنج تووشبووی نوێ گیانیان لەدەستدا و تووشبووێك کە پێشتر لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو گیانی لەدەستدا.
دەڤەری گەرمیان 22 تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری نوێ، حمرین، ئازادی، بەردەسوور، سەرکەوتن، فەرمانبەران، بنگرد).
پارێزگای دهۆك دوو تووشبوو: لە کەرەنتینی قەزای ئاکرێ بوون.
پارێزگای هەڵەبجە پێنج تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئێستادا له كهرهنتینهكاندان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “لەئێستادا تەنها هه‌زار و 501 هاووڵاتی لە 36 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە، 256 لە هەولێر، 10 لە سلێمانی، هه‌زار و 235 لە دهۆك”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، “له شهورۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 267 پشكنین له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم ئه‌نجامدراوه”.
له ئێستادا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 2 هه‌زار و 473 كه‌سه، لەنێویاندا 54 مردن هەیە و هه‌زار و 36 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا هه‌زار و 383 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17