کۆریای باکوور نووسینگەی هەماهەنگی لەگەڵ کۆریای باشوور تەقاندەوە

0
215

SNN

ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی کۆریای باشوور بڵاویان کردەوە کە کۆریای باکوور نووسینگەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تەقاندووەتەوە، ئەوەش لەکاردانەوە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە دژ بە کۆریای باکوور.

ئەو نووسینگەیەی ئەمڕۆ لەلایەن کۆریای باکوورەوە تەقێندراوەتەوە دەکەوێتە شارۆچکەی کەیسۆنگ سەر سنوورەکانی نێوان هەردوو کۆریاکە و پردی پەیوەندیی نێوان پیۆنگیانگ و سیئۆل بوو.

ئەم هێرشەش دوای ئەوەدێت ماوەی چەندین رۆژە سوپای کۆریای باکوور هۆشداری دەدات لەوەی بچێتە ناوچەی داماڵڕاوی چەک، کە هەردوو کۆریای لەیەک جیاکردووەتەوە.

کیم یۆ جۆنگ خوشکی سەرۆکی  کۆریای باکوور لە پشت ئەو هۆشدارییانەوەیە کە لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندبوو: “پیۆنگیانگ ئامادەیە سوپا بۆ چوونە ناو ناوچەی داماڵڕاوی چەک بەکاربهێنێت”.

ئەم هۆشدارییانە وەک وەڵامێک دێت بۆ کۆمەڵێک گروپ و لایەنی کۆریای باشوور دەگەڕێتەوە کە لە ماوەی رابردوودا هەڵمەتێکی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەیان دژ بە کۆریای باکوور دەستپێکردبوو و بەشێوەی بڵاوکراوە لە ئاسمانی سنووری نێوان دوو کۆریاکەوە بە باڵۆن دەخرانە خوارەوە.

لەکاتێکدا کە ساڵی 2018 سەرۆکانی کۆریای باکوور و باشوور رێککەوتنێکیان ئەنجامدا کە بە گوێی ئەو رێککەوتنە کۆریای باشوور دەبوو رێگری لە بڵاوبوونەوەی پروپاگەندە لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە بکات.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشووریش رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری جموجوڵەکانی کۆریای باکوور دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this