ئێران و تورکیا بۆردومانی دوو ناوچەی هەرێمیان کرد

0
778

SNN-محەمەد مستەفا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 16 ی حوزەیران، تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر سنوری گوندی (ئالانە)یان لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران تۆپباران کرد .

فەرزەنگ ئەحمەد بەڕێوبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە SNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە تۆپخانەکانی ئێران لە کاتژمێر 9  تا 11 ی پێش نیوەڕۆ بۆردومانی سنوری گوندی (ئالانە)ی کرد کە گوندێکی سەر سنورە لە نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام بۆردوومانەکە زیانی گیانی بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگەیاندووە .

وتیشی: “ئەو شوێنەی کە بۆردوومان کراوە دوورە لە ئاوەدانی و شوێنی نیشتەجێ بوونی گوندنشینان تەنیا ڕەوەندەکان هاتوچۆی تێدا دەکەن، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی سنوری گوندی ئالانە کەوتووەتەوە ”

باسی لەوەشکرد: گوماندەکرێت هۆکاری بۆردومانەکە بە ئامانجگرتنی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات بێت، بەڵام ئەوان لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە وردەکاریەکانی تۆپبارانەکە .

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی بەرواری باڵا-یان لە سنوری قەزای ئامێدی کرد، لە ئەنجامی بۆردمانەکەش زیان بەر کەرتی کشتوکاڵی سنورەکە کەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this