“ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌نگۆ له باره‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڵاوده‌كه‌نه‌وه باشتره سه‌رقاڵى حوكمڕانى و دابه‌شكردنى مووچه بن”

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و كاروان گه‌زنه‌ى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆیه بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر ده‌ركردووه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ بووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌نگۆ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه باشتره خه‌ریكى حوكمڕانى و دابینكردنى مووچه‌ى خه‌ڵك بن”.
كاروان گه‌زنه‌ى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان به (SNN)ى راگه‌یاند: “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى پارێزبه‌ندى له‌ڕووى یاساییه‌وه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندایه، ئێستاش سه‌رده‌م سه‌رده‌مى كاره و سه‌رده‌مى كاردانه‌وه نیه، جه‌نابى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كارێكى گرنگى ئه‌نجامداوه، ئه‌م كاره‌ش یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ خواستى خه‌ڵك و خه‌مخۆرانى ئازادى راده‌ربڕین، بنه‌ماكانى دیموكراسى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له په‌ناشیدا په‌یڕه‌وى كارى یه‌كێتی، هۆكارى سه‌ره‌كى دانى ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه بووه له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان یه‌كناگرێته‌وه و پێشێلى په‌یڕه‌وه‌كه بووه”.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه بڵاوبووه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى فشار خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر بدات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى سه‌وز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “خه‌ڵكێك هه‌یه له كوردستان كاتێك كه هیچ ئه‌نجامێكى ده‌ستناكه‌وێت دڵى به ده‌نگۆ خۆشده‌كات، ئێستاش ده‌یانه‌وێت بیرۆكه‌یه‌ك دروستبكه‌ن له‌لای شه‌قامى كوردى و بڵێن: سه‌رۆكى په‌رله‌مان گوایه له‌ژێر فشارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌و بڕیاره‌ى داوه، به‌ڵام ئه‌وه دووره له راستیيهوه، چونكه سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌سێكه كه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كى سیاسى به‌هێزه و خاوه‌ن بڕیاره، خۆشى ئه‌و بڕیاره ى داوه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ى كه باسمان كرد”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى سه‌وز ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌م بڕیاره بۆچوونى ته‌واوى سه‌رۆكى په‌رله‌مان خۆیه‌تى، لاى هه‌مووانیش ئاشكرایه كه یه‌كێتى حزبێكه كه له به‌ره‌ى چاكسازی و له به‌ره‌ى گه‌لدایه، ئێمه پێمانوایه هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى نه‌وه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر كاك سۆران عومه‌ر به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى تریش كارێكى باش نیه، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى ئیشى ئێمه‌یه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌كگرتنه‌وه‌ى بۆچوونى ئێمه‌یه وه‌ك یه‌كێتى له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دیموكراسى و ئازادى راده‌ربڕین، مایه‌ى شانازییه”.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کاتی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا
2020-10-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17