یانه‌كانی كه‌ركوك پلانێكی روونیان بۆ دوای  ڤایرۆسی كۆرۆنا نیه‌

0
190
فۆتۆ:حەمە بابان

 

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

 

 رێكاره‌كانی   خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا و قه‌ده‌غە‌ی هاتووچۆ و داخستنی یاریگا و وه‌ستانی چالاكییە وه‌رزشییه‌كان چه‌كێكی دوو جه‌مسه‌ری بوو بۆ یانه‌كان له‌ رووی داراییه‌وه‌ ،  تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی  سه‌باره‌ت به‌ باری دارایی و  كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پلانه‌كانی بۆ پاش ئاساییكردنه‌وه‌،  چه‌ند یانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوكی به‌ سه‌ر كرده‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ بۆمان دوان.

 

عه‌دنان عومه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی بابا گوڕگوڕ وتی:” وه‌كو یانه‌ داهاتی مانگانه‌مان پێش ڤایرسی كۆرۆنا بریتی بوو له‌  2 ملیۆن دینار كه‌ داهاتی 2 یاریگای فوتساڵ و مه‌له‌وانگه‌یه‌كی داخراوه‌ “.

 

هه‌روه‌ها وتیشی ” رێكاره‌كانی خۆپارێزی  له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 100% كاریگه‌ری له‌ سه‌ر داهاتی یانه‌كه‌ هه‌بوو ، چونكه‌ له‌ مانگی شوباته‌وه‌ هیچ داهاتێكمان نه‌بووه و سه‌رباری وه‌ستانی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان، به‌ڵام مانگانه‌ كارمه‌ندمان  هه‌یه‌ و پێویسته‌ مووچه‌ی خۆیانیان بده‌ینێ “.

 

له‌ كۆتایدا سه‌رۆكی یانه‌ی باباگوڕگوڕ  سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌كانیان بۆ باشكردنی دۆخی دارایی یانه‌كه‌یان وتی :” تاكو ئێستا هیچ پلانێكمان نیه‌ و باوەڕیش ناكه‌م هیچ پلانێك كه‌ بمانه‌وێت بیگرینه‌ به‌ر سه‌ربگرێت به‌ ڕه‌چاوكردنی دۆخی وه‌رزشی كوردستان و عێراق له‌ ئێستادا”.

 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌  ماموستا ئازاد فاتیح سه‌رۆكی یانه‌ی سۆلاڤ وتی:” پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، یانه‌كه‌مان له‌ دۆخێكی دارایی خراپ بوو و قه‌رزار بووین ،قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی یاریگاكان كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو لەسەر‌ دارایی یانه‌كه‌مان و بگره‌ باری دارایی یانه‌كه‌مانی قورستر كردووه‌ “.

 

هه‌ره‌وه‌ها وتیشی:” راسته‌  قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی سڕ كرد ئه‌مه‌ش له‌ رووی داراییه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وەندی یانه‌كان بوو ، به‌ڵام یانه‌كان هه‌ندێک خه‌رجی جێگیریان هه‌یه‌ ده‌بێت خه‌رج بكرێت “.

 

سه‌رۆكی یانه‌ی سۆلاڤ ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ داهاتیان له‌ ئێستادا ته‌نیا 2  یاریگای فوتساڵه‌ و له‌ مانگی شوباته‌وه‌ داهاتیان نیه‌”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this