دوو رزگار بووی کۆرۆنا لە راپەڕین پلازمایان بەخشی بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسەکە

0
152

SNN- محەمەد مستەفا

دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە قەزای رانیە پزیشک و کارمەندێکی تەندروستی پلازمای خوێنیان بەخشی بۆ ئەوەی لە چارەسەرکردنی تووشبووانی ئیدارەی راپەڕین بەکار بهێنرێت .

تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە ئێستادا یەکێک لە چارەسەرە گرنگەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتییە لە بەکارهێنانی پلازمای خوێنی ئەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشبووی ڤایرۆسەکەن کە ئەم چارەسەرە سەرکەوتنی گەورەی لە جیهاندا بە دەستهێناوە .

وتیشی: “دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسەکە، پزیشکێک و کارمەندێکی تەندروستی سەردانی بانکی خوێنی رانیە-یان کرد و پلازمای خوێنیان بەخشییە بانکەکە بۆ ئەوەی لە چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this