ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە درێژەی بە بردنەوەکانی دا

0
286
بەرشەلۆنە

SNN Sport

 

لە خولی ئیسپانیاو  لە یارییەکانی هەفتەی 29، یانەی بەرشەلۆنە درێژەی بە بردنەوەکانیداو توانی 2-0 لە یانەی لیگانێس بباتەوە.

 

بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی لیگانێسی کرد،توانی لە خولەکی 42 بە گۆڵی یاریزانی لاو ئانسۆ فاتی پێشبکەوێت و گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.

 

لە گێمی دووەم بەرشەلۆنە درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیداو توانی لە خولەکی 69 لە لایەن میسی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بە لێدانی سزا بکات، لە کۆتایدا یاریەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە سوودی بەرشەلۆنە تەواو بوو، توانی دووەم بردنەوەی لەسەر یەک لە دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار بکات و بۆ دووەم یاری لەسەریەکە میسی بەباشترین یاریزان دیاری دەکرێت.

 

بەم بردنەوە جیاوازی خاڵەکانی بەرشەلۆنە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی کاتی بووە 5 خاڵ و خاوەنی 64 خاڵەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this