میسی تا 2023 گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

0
202
میسی

SNN Sport

 

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە هەنگاو بەرەو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2023 دەنێت .

 

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، گفتوگۆی نێوان ئیدارەی بەرشەلۆنەو میسی  بە رێگایەکی راست هەنگاو دەنێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی لەسەر کات ماوەتەوەو ئەو یاریزانە هەنگاو بۆ مانەوە بۆ هەتا هەتایە لە ریزەکانی بەرشەلۆنە دەنێت.

 

میسی گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2021 کۆتایی دێت،بەڵام بە پێی خاڵێک لە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە دەتوانێت لەم هاوینە یانەکەی جێبهێڵێت.

 

میسی ئەم وەرزە ئامانجی ئەوەیە هەردو نازناوی خولی ئیسپانیا و  خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە، لە ئێستادا یانەکەی پێشەنگی خولی ئیسپانیایەو خۆشی 21 گۆڵی لە لالیگا کردووەو لە پێشەنگی گۆڵکاران دەبینرێت و 7 گۆڵ لە پێش نزیکترین رکابەریەوەیەتی کە کەریم بنزیمەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this