دوو كه‌س له‌ هه‌ولێر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

0
286
یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ شارى هه‌ولێر دوو نه‌خۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نى 55 ساڵه‌ و ئه‌ویتریشیان ته‌مه‌نى 70 ساڵه‌.

په‌یامنێرى (SNN) له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له‌ شارى هه‌ولێر دوو تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نى 70 ساڵه‌ و ئه‌وه‌ى تریشیان ته‌مه‌تى 55 ساڵه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ یه‌كه‌میان دانيشتووى خه‌لیفانه‌ و دووه‌میشیان دانیشتووى ناو شارى هه‌ولێره‌”.

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ته‌نیا له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 30 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆماركراون، له‌ ئێستادا ئه‌و پارێزگایه‌ له‌دواى سلێمانى له‌ پله‌ى دووه‌مدا دێت له‌ڕووى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ تا ئێستا 718 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون له‌و پارێزگایه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 2 هه‌زار و 655 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون له‌ هه‌رێم، له‌و ژماره‌یه‌ش 59 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this