نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامە لە چارەسەرو بایکۆتی نەکردووە

0
597

SNN

دکتۆر دۆستی نەجات بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامە لە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە، بایکۆتی دەوامی نەکردووە، ئەمڕۆ توانیمان یەکێک لە کێشەکان بەهاوکاری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی دارایی توانیمان مووچە بۆ ئەو فەرمانبەرو پزیشکانە دابین بکەین، کە دەوامیان دوایی نیوەڕوانە (شوێنگرەوەی نۆرینگەکان) بڕەکەی 730 ملیۆن دینار بووە بۆ 250 پزشیک و کارمەند.

دۆستی لە وەڵامی پرسیارێکدا بە SNN راگەیاند: لە هەوڵداین بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکانی نەخۆشخانەکە چارەسەربکەین هەموو لایەک لە حکومەت کۆکن لەسەر ئەوەی نابێت دەوام لە نەخۆشخانەی هیوا رابگیرێت.

ئێمە کێشەی کەمی بودجەمان نییە، چونکە هەموو لایەک کۆک لەسەر ئەوەی کە نابێت دەوام لە نەخۆحشخانەی هیوا رابگیرێت چونکە هێڵی سورە.

وتیشی “لەگەڵ ئەوەشدا 6 کارمەند لە نەخۆشخانەکە تووشی کۆرۆنا بوون و لە ئیستادا کەرەتین کراون، لەژێر چارەسەردان، داواشی لە تووشبووانی شێرپەنجەکرد، ئەو تووشبووەی چارەسەری کیمیای هەیە دەتوانێت سەردانی نەخۆشخانەکە بکات بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەو تووشبووانەی کەچاکبوونەتەوە قۆناغی مەترسییان تێپەڕاندووە واتا تەنیا بۆ پشکنین دێنەوە با لەمکاتەدا سەردانی نەخۆشخانە نەکەن چونکە تووشبووانی شێرپەنجە بەرگری جەستەیان کەمە بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە تووشبوویان بە کۆرۆنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this