پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى كرد و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

0
2378
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان و هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستانى كرد و رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و مووچەی مووچەخۆران كرا.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: “ئەمڕۆ، سەردانی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستانمان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی حکومەت و حکومەتە خۆجێییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و مووچەی مووچەخۆران و رێکخستنەوەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان و فڕۆکەخانە و مەرزەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی کران”.

پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: “لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک راسپێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی لە بارەی رێکكەوتننامەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتیی خۆجێی سلێمانی، بەدید و تێگەیشتنێکی تەبایانە و هاوبەشانە، گفتوگۆیان کرد”.

وێنه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌

وێنه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this