1554 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركران

0
288
SNN-
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا هه‌زار و 554 كه‌سى تر تووشى كۆرۆنا بوون، 61 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستدا و 908 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبەیاننامەیەکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیران رایگەیاند “13053 پشکنین کراوە بۆ کۆرۆنا بەمەش کۆی گشتی پشکنینەکان تائێستا 403388 پشکنینە.
 
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەر ئەمڕۆ 908 حاڵەتی چاکبوونەوە هەبووە و 61 کەسیش مردوون، کۆی گشتی چاکەوەبووان 10770یە و کۆی گشتی مردنیش 773 کەسن.
 
تائێستا لەعێراق 24254 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 12711 کەس کەرەنتینەن و 159 کەسیش لەژێر چاودێریی ورددان.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this