حکومەتی هەرێم: مووچەخۆرانی ئاسایی شایستە مافیان پارێزراوە

0
328

SNN-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/17 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رێکخستنەوەی خەرجییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو توانا و بودجەیە کرا کە ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی دارایی وئابووریدایە، بە مەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆرانی ئاسایی شایستە.

ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی مووچەی خاوەن پلە تایبەتەکان و ئەوانەشی بەو پلانە خانەنشین بوون کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوو بڕیاریان لەسەردرا. لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکانیش تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا و ئاو بە لێخۆشبوونی 15% درێژ بکرێتەوە تاوەکو 2020/9/1.

لە  بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی  تاوتوێ کرا و بڕیاردرا، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەت بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا بکات بە ئاراستەی برەودان بەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانەی پێشتر هەردوولا پێی گەیشتبوون بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووری عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this