ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەهەرێم تۆمار کرا

0
323
یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN

SNN-

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەمڕۆ 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، ئەوەش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین حاڵەتە لەیەک رۆژدا تۆمارکرابێت.

بەپێی ئامارێک کەنەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ دایناوە، “ئەمڕۆ هەشت توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەیان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش لەحاجیاوا گیانی لەدەستداوە، بەوەش ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات تەندروستی هەولێر ئاشکرایکردووە ئەمڕۆ پێنج توشبووی کۆرۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیربوو گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا کۆی حاڵەتانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتۆتە 73 حاڵەت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this