هونەرمەند عەتا چاوشین تووشى کۆرۆنا بووە و لە ژێر چاودێرى چڕدایە

0
576

SNN-هەوراز ئەحمەد

سەرۆکى کۆمەڵەى هونەرى میللى کوردستان ڕایدەگەنێت “هونەرمەند عەتا چاوشین تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە و دۆخى تەندروستى ناجێگیرە و لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدایە”.

جەزا کەریم سەرۆکى کۆمەڵەى هونەرى میللى کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند “ماوەى 3 ڕۆژە هونەرمەند عەتا چاوشین تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە و دۆخى تەندروستى ناجێگیرە و لە ئێستا لە نەخۆشخانەى شەهید ئاسۆیە و لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدایە”.
وتیشى: “وەک هەر تووشبوویەکى دیکە ئەویش پێویستى بە پلازماى خوێنى چاکبویەکى کۆرۆنا هەبوو ئێمەش بانگەوازمان بۆ کرد و هەڵمەتێکمان بۆ کرد لە ئەنجامدا پلازماکەمان بۆ پەیدا کرد و چاوەڕێى ئەوەین بە تەندروستیەکى باشەوە بگەڕێتەوە ناومان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this