وەزارەتی تەندروستیی تووشبوونی 166 کەسی دیکەی بەکۆرۆنا لەهەرێم راگەیاند

0
385
کارمەندێکی تەندروستی له‌ تاقیگه‌یه‌كى كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN-
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، 166 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 16 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (113)
 
1. کەرەنتین: (17 هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٩٥٨ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە 31 شوێنی جیاواز (234 هەولێر)، (6 سلێمانی)، (718 دهۆك).
 
2. پشکنین: (1842 پشکنینی نوێ)
(664 هەولێر)، (558 سلێمانی)، (462 دهۆك)، (55 هەڵەبجە)، (103 گەرمیان).
 
3. تووشبوو: (166 تووشبووی نوێ)
(29 هەولێر)
(89 سلێمانی، 35 گەرمیان)
(1 دهۆك)
(12 هەڵەبجە)
 
4. چاکبوون: (19 چاکبوون)
(4 سلێمانی، 4 گەرمیان)
(11 هەڵەبجە)
 
5. مردن: (16 مردن)
(5 هەولێر)
(10 سلێمانی، 1 ڕاپەڕین)
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین 15180 هاوڵاتی (14222دەرچوو)
پشکنین 109843(52820 هەولێر، 32295 سلێمانی، 23958 دهۆك، 770 هەلەبجە )
تووشبوون 2821 (747 هەولێر، 1878 سلێمانی، 136 دهۆك، 60 هەلەبجە )
چاکبوون 1123 (354 هەولێر، 648 سلێمانی، 88 دهۆك، 33 هەلەبجە )
مانەوە لە نەخۆشخانە 1623 (381 هەولێر، 1167 سلێمانی، 48 دهۆك، 27 هەلەبجە )
مردن 75 (12 هەولێر، 63 سلێمانی)
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
 
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
17 حوزەیران 2020
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this