ڤیدیۆ:ناپۆلی بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

0
419
ناپۆلی

SNN Sport

 

لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، هەردو یانەی ناپۆلی و یۆڤانتۆس لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ رووبەرووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ناپۆلی توانی یاریەکە بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە بباتەوەو نازناوەکە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بەدەست بهێنێت.

 

بەدرێژایی یاریەکە یانەی ناپۆلی باشتر دەبینراو چەند جارێک نزیکبوو لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام بۆفۆنی  گۆڵپارێزی خانمە پیرەکە رێگربوو.

 

دوای 90خولەک یاریکردن ناوبژیوانی یاریەکە بۆ دیاریکردنی پاڵەوان لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوەی هەڵبژارد و  تێیدا یانەی ناپۆلی توانی 4-2 یاریەکە بباتەوەو بۆ جاری شەشەم بووە پاڵەوانی جامەکە لە مێژوویدا.

 

رۆناڵدۆ یەکەمجارە لە مێژوویدا دوو یاری لەسەریەکی کۆتایی دەدۆڕێنێت، کە سوپەری ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیا بوو لەم وەرزە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this