ڤیدیۆ:سیتیزن بە سێ گۆڵ شکستی بە ئارسناڵ هێنا

0
287
مانچستەرسیتی

SNN Sport

 

لە یارییەکی دواخراوی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی بە ئاستێکی بەرزەوە لە یەکەم یاری دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت و توانی 3-0   لە یانەی ئارسناڵ بباتەوە.

 

یاریەکە لە یاریگای ئیتحادی مانچستەرسیتی ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم مانچستەرسیتی توانی  بە گۆڵێکی ستەرلینگ لە خولەکی 45 پیشبکەوێت و گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی کوڕانی گواردیۆلا کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم مانچستەرسیتی درێژەی بە ئەنجامە باشەکانیداو توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی  51 و 90 لە لایەن دی برۆین  وفۆدین بکات و یاریەکە 3-0 بباتەوە.

لە خولەکی 49 یانەی ئارسناڵ داڤد لویزی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو بە 10یاریزان یاریەکەی تەواوکرد.

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی مانچستەرسیتی لە دووەمی ریزبەندی بووە 60 خاڵ و یانەی ئارسناڵ  بە 40 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

 

لە یارییەکی تری ئەمشەودا هەردو یانەی ئەستۆن ڤێلا و شیفڵد یونایتد بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this