گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1001
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئانسۆ فاتی کوڕی زێڕین.
  • بەهرەمەندە لاوە 17 ساڵەکە هەمیشە وەڵام دەداتەوە کاتێک پێویستت پێی دەبێت.
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە شێوەیەکی بچووک لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدرێت و بە شێوازی خولی ناوخۆیی لە ماوەی 12 رۆژ و لە بەرواری 12 تا 23ی ئاب لە قۆناغی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی بە شێوازی یەک یاری لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدرێت.
  • بەڵام تا ئێستا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزە نەدراوە.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 5-0 لە ئۆساسۆنا دەباتەوەو بۆ یەکەمجار جواو فلیکس دوو گۆڵ دەکات.
  • ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ڤالنسیا دەبێتەوەو تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ مەدرید، دەیەوێت لە پێناو بردنەوەی نازناوەکە بجەنگێت.

 

سپۆرت:

  • سوپەر چامپیۆنس .
  • دیارترین پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکان بە شێوازی یەک یاری و وەکو کۆتایی لە نێوان 8 یانە لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی لە 12تا 23ی ئاب ئەنجام دەدرێت.
  • رۆژی 7 یان 8ی ئاب یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە  بەڵام تا ئێستا  ئەو یاریگایە دیاری نەکراوە کە یاریەکەی تێدا دەکرێت.
  • ئەو 5 گۆڵەی کە فاتی تۆماریکردووە،10 خاڵی بە یانەی بەرشەلۆنە بەخشیوە.
  • ناپۆلی ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو تۆمار دەکات و لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە یۆڤانتۆس دەباتەوەو دەبێتە پاڵەوان.
  • ئەمشەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ڤالنسیا دەبێتەوە، مێرەنگی دەیەوێت فشارەکانی بۆ بردنەوەی خولەکە بەردەوام بێت.

مارکا:

 

  • باشترین پاڵەوانێتی لە مێژوودا لە هاوین ئەنجام دەدرێت.
  • خولی یانە پاڵەوانەکان لە مانگی ئاب دەگەڕێتەوەو لە قۆناغی هەشتەوە دەستپێدەکاتەوە.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 5-0 لە ئۆساسۆنا دەباتەوەو جواو فلیکس 2 گۆڵ دەکات و گۆڵەکانی تر لۆرێنتی، کاراسکۆ و مۆراتا تۆماری دەکەن.
  • ریاڵ مەدرید ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 رووبەڕووی ڤالنسیا دەبێتەوەو وەکو یاری کۆتایی وایە لە یاریگای دی ستیفانۆ.

 

ئاس:

 

  • یانەی ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 5 خاڵ لە بەرشەلۆنە دووردەکەوێتەوە.
  • ریگیلۆنی یاریزانی ریاڵ مەدرید کە بە خواستن بۆ یانەی سڤییا یاری دەکات، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ئاس باس لە رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە دەکات و دەڵێت:” بردنەوە لەو یانەیە هەمیشە دەستپێشخەرییەکی زیادەیە.
  • خولی یانە پاڵەوانەکان لە چارەکی کۆتاییەوە لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this