سامانه‌كه‌ی 400 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندو پاش مایه پوچبوونی چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی تایسۆن وه‌ك ملیۆنێر چیه !؟

مایک تایسۆن
SNN Sport
مایك تایسۆن پاڵه‌وانی بۆكسێنی پێشووی جیهان ، له قه‌یرانه داراییه‌كانی كه پێش چه‌ند ساڵێك تووشی هاتبوو گەڕایەوە و قه‌رزه‌كانی دایه‌وه و سامانێكی نوێی پێكهێنا كه خستیه‌وه خانه‌ی ملیۆنێرهكان .
سامانی تایسۆنی (53 ) ساڵ گه‌یشته 400 ملیۆن دۆلار لە ماوه‌ی نهودهكانی سه‌ده‌ی رابردوو كه تیایدا كۆنترۆڵی كێشی قورسی كردبوو ، به‌ڵام تووشی تهنگهژیهكی گه‌وره بوو ، هه‌موو سامانەكهی له ده‌ستدا به‌هۆی خراپی به‌رێوه‌بردنی بۆی و نقومی ئاره‌زووه‌كانی كرد تا مایه پووچبوونی له ساڵی 2003 ڕاگه‌یاند.
تایسۆن ته‌نیا سامانەكهی لە ده‌ست نه‌دا ، به‌ڵكو نزیكه‌ی 23 ملیۆن دۆلاری قه‌رز كرد ، ئه‌مه‌ش وای لێ‌كرد به دەست نه‌بوونییه‌وه بناڵێنێت پاش ئه‌وه‌ی ویستی بە ژیانێکی خۆشگوزه‌ران بژی له‌گه‌ڵ خانووبه‌ره‌ی گه‌وره‌و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها.
رۆژنامه‌ی ” سه‌ن ” ئاشكرایكرد كه تایسۆن یه‌كێك بوو له به‌ناوبانگترین پیاوه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه لە نهودهكانی سەده‌ی رابردوو ، ته‌نانه‌ت له جه‌ژنی 30 ساڵه‌ی له دایكبوونی ئاهه‌نگێكی ئه‌فسانه‌یی ساز كردبوو تیایدا 700 كه‌سایەتی دیاری ئاماده‌ی بوون له نێویاندا سه‌رۆكی ئێستا دۆناڵد ترامپ بوو .
ده‌ست بڵاوی تایسۆن گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌ییه كه حه‌وزێكی خۆششتنی له زێڕی پوخت بۆ خێزانه‌كه‌ی پێشووی رۆبن جێنێفه‌ر كڕی کە نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 2.2 ملیۆن دۆلار ، شان به شانی خولیای بۆ كرینی كاتژمێر و خشڵ ، له نێوانیدا كاتژمێرێكه بڕەكهی 800 هه‌زار دۆلاربوو .
هه‌روه‌ها دوو پڵنگی كڕی به 140 هه‌زار دۆلار و له باخچه‌ی كۆشكەکەی به‌خێوی ده‌كردن بۆ خواردنیان ساڵانه 190 هەزار دۆلاری خه‌رج ده‌كرد .
به‌ڵام پاڵه‌وانی جیهانی ده‌ستی كرد به پێداچوونه‌وه به خۆی پاش ئه‌وه‌ی دستگیركرا به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی كۆكایین و لێخوڕین له ژێر كاریگه‌ری بێهۆشكه‌ره‌كان لە ساڵی 2005دا و ده‌ستی كرد به دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هه‌مواركراو له خۆی و به‌شداری كرد له هه‌ندێک كاری درامای كۆمیدی ، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوو بوو له جیهانی “پۆدکاست” تۆماری بڵاوکراوەی دەنگی .
له كۆتاییدا بووه بزنسمان به به‌شداری (ئهلكی د‌یڤید ) خاوه‌نی ئیمپراتۆریه‌تی ( Industrial Hemp
) کر جۆرێك له ماده‌ی هۆشبه‌ری رێپێدراوە له هه‌ندێک ویلایه‌تی ئه‌مریكا ) كه مانگانه زیاتر له 600 هه‌زار دۆلار قازانج ده‌كات ، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ری بوو لە فراوانی كردنی پلانه‌كانی بۆ چاندنی 418 دۆنم له‌و گیا رپێدراوه له ئه‌مریكا .
پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌كانی رابردوو فێر بوو ، ئه‌فسانه‌ی كێشی قورس له بۆكسێن سه‌ركه‌وتوو بوو له پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی ، سامانێكی نوێی كۆكرده‌وه به زیاتر له 3 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ، پارەکەش پاڵێوراوه بۆ زیادبوون له یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاش ڕاگه‌یاندنی له‌م دوایانه به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاری بۆكسێن .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
كاماچۆ: رامۆس یاریزانێكی ده‌گمه‌نه
2020-06-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17