ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە هاوکاری عێراق بکات بۆ تێپەڕاندنی کۆرۆنا

0
424

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئەمریکا رەزامەندی خۆی دەربڕێوە بۆ ئەوەی هاوکاری عێراق بکات تا بتوانێت بەسەر پەتای کۆرۆنادا سەربکەوێت.

شیروان میرزا رایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادەی وڵاتەکەی دەربڕیوە هاوکاری دارایی عێراق بکات تا بتوانێت بەسەر کۆرۆنادا سەربکەوێت، بەبێ ئەوەی هیچ مەرج و رێنماییەک دابنێت بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ عێراقی دەنێرێت.

وتیشی” بانکی ناوەندی عێراق هەمەئاهەنگی لەگەڵ سندوقی قەرزی نێودەوڵەتی کردووە تا هاوکاری بەداتە عێراق، بەڵام تا ئەم کاتە نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک”.

ئەو ئەندامپەرلەمان روونیکردەوە: کە عێراق داوایی قەرزی کردووە، تا بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی پێدابین بکات، وەفدی عێراقی لە گفتووگۆیەکی ستراتیژیدان لەگەڵ واشنتۆن، دەربارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ عێراق لە رووی وزەو داراییەوە.

شایەنی ئاماژە پێکردنە، کە لیژنەیەک لە عێراق پێکهێنرا تا گفتووگۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەن دەربارەی قەیرانی دارایی عێراق و ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمریکا رەزامەندی خۆی دەربڕیوە هاوکاری عێراق بکات لە رێگەی بانکی نێودەوڵەتییەوە تا عێراق بتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی تێپەڕێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this