دوو ژنى تووشبووى كۆرۆنا له‌ سلێمانى گیانیان له‌ده‌ستدا

0
2134
یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN

SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دوو تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار له‌ شارى سلێمانى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ ته‌ندروستيى سلێمانى وه‌ریگرتوون، ” به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) ناسراو به‌ نه‌خۆشخانه‌ى (سه‌رچنار) تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ شارى سلێمانى دوو تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌ هه‌ردووكیان ژنن و ته‌مه‌نیان 36 و 64 ساڵه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ته‌نیا له‌ سلێمانى 10 كه‌س به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 134 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش تۆماركراون.

نوێده‌كرێته‌وه‌…..

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this