ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ شکستی بە شەمشەمەکوێرەکان هێنا

0
364
بنزیمە

SNN Sport

 

لە کۆتا یاری هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ڤالنسیای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-0 لێ بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ 2 خاڵ کەمبکاتەوە.

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکە دوای چەند  هەوڵدانێکی هەردو یانە ، ئەو گێمە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو.

 

لە گێمی دووەمی یاریەکە ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، بنزیمە لە خولەکی 61 واژۆی لەسەر گۆڵی یەکەم کرد.

 

دوای ئەم گۆڵە لە هەوڵدانێکی مێندی، ئەسینسیۆ توانی گۆڵی دووەم  لە خولەکی 74 بۆ یانەی شاهانە بکات.

 

دواتر جارێکی تر بنزیمە گەیشتەوە گۆڵی ڤالنسیاو توانی لە خولەکی 87 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی بکات و یاریەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام ببەنەوەو 3 خاڵی نوێ لە خولەکە بەدەست بهێنن.

 

لە خولەکی 89 یاریزانی یانەی ڤالنسیا”لی” کارتی سووری وەرگرت و  کرایە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە رامۆسی دا.

 

 

بەم بردنەوە یانەی ریاڵ مەدرید خاڵەکانی لە دووەمی ریزبەندی بووە 62 خاڵ ، هەرچی یانەی ڤالنسیایە بە 43 خاڵ لە پلەی  هەشتەم دێت و بەرشەلۆنە بە 64 خاڵ یەکەمی خولەکەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this