بەهۆی یارییەکەوە سێ گەنج لە هەولێر کوژران

0
978
هەولێر، وێنە: موسلیم فەخری

SNN

شەوی رابردوو، بەهۆی یاری کۆنکەنەوە دەمەقاڵێ لەنێوان ژمارەیەک گەنجی شاری هەولێر دروستبوو، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکە برینداربوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستیکەوتووە: رووداوەکە لە ماڵێکی شەقامی 30 مەتری هەولێر روویداوە، تائێستاش هۆکاری شەڕەکە روون نییە، بەڵام وادەردەکەوێت لەسەر یاری کۆنکەن دەمەقاڵێ لە نێوان گەنجەکاندا دروستبووە و لە ئەنجامدا تەقە کراوە و ئەو سێ گەنجە کوژراون و یەکێکیش برینداربووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت شەوی رابردوو، پۆلیسی هەولێر رایگەیاندبوو، ژنێک هاوسەرەکەی لە کاتی خەودا کوشتووە و دواتریش دەستگیرکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this