مەکەنزی: بەهۆی فشاری ئێرانەوە لە عێراق ناکشێینەوە

0
134

SNN

کێنس مەکەنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: “فشارەکانی ئێران وامان لێناکات هێزەکانمان لە خاکی عێراق بکشێینەوە”.

مەکەنزی لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی وتووە: “بەهۆی ئەوەی ئێران لە رووی سیاسییەوە شکستی هێناوە، لە رێگەی گروپە چەکدارەکانییەوە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا”.

ئەو فەرماندەیەی ئەمریکا ستایشی حکومەتی عێراقیشی کرد لەبەرامبەر رێگریکردن لە هەژموون و کاریگەری ئێران لەسەر وڵاتەکە.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، دووجار هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوچەیەکی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمریکاش هێزەکانی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران لە پشت ئەو هێرشانەوە دەزانێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this