“له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى كۆرۆنا له پارێزگاكه دوو ملیار دینار بۆ سلێمانى ته‌رخانكراوه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر داواى پارێزگارى سلێمانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕى 2 ملیار دینارى بۆ پارێزگاكه ته‌رخانكردووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و بودجه‌یه كه‌مه و له ئاست هه‌ڵكشانى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى نیه”.
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى كه هاوكات سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیيه له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى بڕى دوو ملیار دینار وه‌ك بودجه‌ى فریاگوزارى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئێمه له رابردوو و له ئێستاشدا كێشه‌ى كه‌مى بودجه‌مان هه‌بووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، ئه‌و پاره‌یه‌شى كه ئێستا ته‌رخانكراوه بۆ سلێمانى بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌وه‌ك زیاد نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌چاو گه‌ڕى پێشوو كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌رخانكرابوو كه‌مكراوه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى داواكارى لیژنه‌كه‌یان له حكومه‌ت بۆ دابینكردنى پاره بۆیان ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه پێشتر داوامانكردبوو حكومه‌ت بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخانبكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆ سلێمانى، چونكه رێژه‌ى مردن و تووشبوون به‌رده‌وام هه‌ڵده‌كشێت، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو كێشه‌كه مانگرتنى پزیشكانیشى هاته‌سه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ى دووباره كرده‌وه و جه‌ختى له دابینكردنى كرد”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “دواى ئه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا بڕى دوو ملیار دینار ته‌رخانبكات وه‌ك بودجه‌ى فریاگوزارى بۆ پارێزگاى سلێمانى”.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه‌وه ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “بڕیارمانداوه ئه‌و پاره‌یه بۆ دابینكردنى پێداویستى نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا ته‌رخانبكه‌ین، به‌شێكیشى دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستیدا، چونكه ئه‌وان له هێڵى پێشه‌وه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادان”.
دوێنى سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه بڕى دوو ملیار دینار تهرخنبكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى”، دواتر به‌شێك له میدیاكان به پێچه‌وانه‌ى وته‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم بڵاویانكرده‌وه، ” ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى له سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌كانى: گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانكراوە”.
له ئێستادا پارێزگاى سلێمانى له پله‌ى یه‌كه‌مدایه له‌ڕووى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه تا ئێستا 2 هه‌زار و 37 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 70 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا هه‌زار و 296 تووشبوو له‌ژێر چاودێریدان.
هاوكات به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه له رۆژى 6ى حوزه‌یرانه‌وه به‌شێكى زۆر له پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له پارێزگاكانى: سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى: گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین مانگرتیان له كاركردن راگه‌یاندووه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
میسی هێرشدەکاتەوە سەر یانەی بەرشەلۆنە
2020-09-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17