ریبەری : هه‌ست به‌   زوڵم ده‌كه‌م  به‌  له‌ ده‌ستدانی تۆپی زێڕین

0
196
ریبەری، میسی، رۆناڵدۆ

SNN Sport

 

فرانك ریبەری ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی و یاریزانی یانه‌ی فیورۆنتینای ئیتاڵی، جارێکی تر باسی  له‌ دۆڕاندنی تۆپی زێڕینی ساڵی 2013 كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ست به‌ زوڵم ده‌كات بۆ دۆڕاندنی  خه‌ڵاته‌كه‌.

 

ئه‌ستێرەی پێشووی یانه‌ی بایرن میونخ  له‌ پله‌ی سێیه‌مدا بوو له‌ میانه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خه‌ڵاته‌كه‌ ساڵی 2013 .

 

كه‌ناڵی (دازن)ی ئه‌ڵمانی لێدوانه‌كانی ریبەری بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دەڵێت:” نازانم چی زیاتر كه‌ بتوانم بیكه‌م له‌ گه‌یشتن بە  دوایین راده‌ بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕین، سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ به‌رده‌ستەكانم به‌ده‌ستهێنا و هه‌موو شتێكم كرد به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌ پێی توانا چ له‌ ناوەوە یاخود ده‌ره‌وه‌ی یاریگا بێت له‌ یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this