فشار دەخرێتە سەر ئێران تا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا بکات

0
546

SNN

بۆردێکی تایبەت بە چاودێریکردنی بەرنامە ناوەکییەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە ئێران دەکات رێگە بە لێکۆڵەرەوە نێودەوڵەتییەکان بدات دوو ناوچەی ئێران بپشکنن کە گومان دەکرێت چالاکی ئەتۆمێ تێیدا بەردەوام بێت.

بۆردی پارێزگارانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە 35 وڵات پێکهاتووە و لە ساڵی 2012ەوە ئەمە یەکەمجاریەتی رەخنە لە ئێران بگرێت سەبارەت بە شاردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی.

ڤیەنا جاکی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە: “داواکەی بۆردەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان  پشتیوانییەکە بۆ مشتومڕەکانی ئەمریکا، ئێران چیتر وانازانێت کە تا کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەکە کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا ئەنجامبدرێت، لێپرسینەوەی لەگەڵدا ناکرێت”.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش وەڵامی نیگەرانییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی دایەوە و رایگەیاند: “تاران بە تەواوی هەماهەنگی لەگەڵ لێکۆڵەرەوەکاندا کردووە و راپۆرتەکەی ئەنجومەنەکەش ئێرانی نیگەران کردووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this